تیتی ڕاهێنەری بەڕازیل پۆستەکەی جێهێشت دوای ئەوەی هەڵبژاردەکەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال ڕۆژی شەممە لەسەر دەستی کرواتیا کرایە دەرەوە.
تیتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دوای یارییەکە وتی: کۆتایی بە مانەوەی لە بەرازیل هات".
لە خولەکی 105دا نەیمار جونیۆر گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دواتر برۆنۆ پێتکۆڤیچ لە خولەکی 117 گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد و یارییەکەی گەیاندە لێدانی سزا.
یاریزانە تەمەن 61 ساڵەکە لە ساڵی 2016 ڕاهێنەری سیلیساو بووە و نازناوی جامی کۆپا ئەمریکای 2019ی بەدەستهێناوە، بەڵام بەڕازیل لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا لە مۆندیال دۆڕاو کرایە دەرەوە.