رۆناڵدۆ نازاریۆ هۆکاری دۆڕانی بەرازیلی ئاشکرا کرد

ڕۆناڵدۆی دیاردە لێدوانی لەسەر گۆڕانکارییەکانی تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل دا، کە ئێوارەی دوێنێ بەرامبەر کرواتیا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢ دا وڵاتەکەی دۆڕاو کرایە دەرەوە.

 ڕۆناڵدۆی دیاردە وتی: تێدەگەم ڕافینیا و ڕیچارلیسۆن بەرامبەر کرواتیا چوونە دەرەوە، ڕافینیا لە یارییەکەدا سەرکەوتوو نەبوو و ڕیچارلیسۆنیش پێکانی هەبوو، بەڵام بۆچی ڤینیسیۆس جونیۆر، هاتەدەرەوە لە یاریگا، هێنانە دەرەوەی ڤینیسیۆس هەڵە بوو.

بەرازیل بە لێدانەکانی،سزای یەکلاکەرەوە بە کرواتیا دۆڕاو کرایە دەرەوە.



PM:01:32:10/12/2022