وەفدی حکومەتی هەرێم بە بێ نوێنەرانی یەکێتی دەچنە بەغداد

شەوی ڕابردوو وەفدێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گەیشتنە بەغداد بەبێ بەشداری وەزیرەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" هەردوو نوێنەری یەکێتی دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران بەشداری ئەو شاندەیان نەکردووە کە ئێستا لە بەغدان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشدارینەکردن لەو وەفەدەدا پەیوەندی  بایکۆتکردنی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە هەیە کە ماوەی دوو مانگە بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران ناکات، وەفدەکەش بەبێ یەکێتی شەوی رابردوو گەیشتنە بەغداد. 

لە وەفدی پێشوودا کە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و عێراق چوونەتە پایتەخت یەكێتی بەشدارییان کردووە و تەنها ئەم سەردانەی ئێستایان بایکۆت کردووە. 

PM:03:14:11/12/2022