باوەڕ ناکەن کێ دەبێتە راهێنەری بەرازیل


دوای گواردیۆلا دەنگۆی ئەوە هەیە کارلۆ ئەنچلۆتی ئیتاڵی شوێنی تیتی راهێنەری پێشووی بەرازیل بگرێتەوە.

بە پێی زانیارییەکان پێگەی UOLی بەڕازیلی، بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە دەیانەوێت ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید بکەنە ڕاهێنەر و کارلۆش ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن.

 بە پێی زانیارییەکان، ئەنچیلۆتی بە یەکێتی تۆپی پێی بەرازیلی ڕاگەیاندووە، وەرزەکەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید تەواو دەکات و ڕازی دەبێت لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی  بەرازیل بێت.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو گواردیۆلا ببێتە راهێنەر ، بەڵام رۆناڵدۆی دیاردە دەڵێت"  لەلایەن بەڕازیلەوە ئارەزووی دانانی گواردیۆلا وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل هەبوو، گفتوگۆ لەگەڵ ستافی تەکنیکی هەڵبژاردەکەی ئەنجامدرا، بەڵام ئەو پێی باشتر بوو لەگەڵ مانچستەر سیتی گرێبەستی نوێبکاتەوە، ڕەنگە ڕێککەوتن لەگەڵ سیتی قورس بووبێت، چونکە موچەی ئەو راهێنەرە زۆر بەرزە".



PM:03:03:12/12/2022