ئیمامئۆغلۆ بە دوو ساڵ حوکمدەدرێت
دەمیرتاش: ئەو حوکمە کودەتایە


سەرۆکی گەورە شارەداری تورکیا ئیستانبوڵ، ئیمامئۆغلۆ لەلایەن دادگای تورکیاوە دوو ساڵ حوکمدراو، تەنها حوکمی دادگا باڵای ماوە، سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە رایگەیاند " بڕیاری دادگا بۆ سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر ئیمامئۆغلۆدا، کودەتایە".
 
کاتی پیری ریپۆرتەری پێشووی تورکیا لە پەرلەمانی ئەوروپا دەڵێت " ئەردۆغان زۆر ترساوە کە لە هەڵبژاردنەکاندا شکست بهێنێت بۆیە سەرکردە دیارەکانی ئۆپۆزسیۆن دەستگیر دەکات".

کاتی پیری تویتێکی لەبارەی سەپاندنی سزای زیندانی دوو ساڵ و حەوت مانگ و ١٥ رۆژ بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ کە سەر بە جەهەپەیە، دەڵێت " لە کاتێکدا کە پێویست بوو، بڕیاری دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە جێبەجێ بکرێت، بەڵام سزای زیندانی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵدا دەسەپێندرێت".

ئەمڕۆ دادگای ئەستەنبوڵ سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ و ١٥ رۆژ زیندانی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆدا سەپاند. دادگا بەگوێرەی مادەی ٥٣ی دەستوری تورکیا، ئیمامئۆغلۆی بە سووکایەتیکردن بە بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا تۆمەتبار کرد. 

یەکەم تویت لە سەلاحەدین دەمیرتاشەوە کە شەش ساڵە زیندانە لەسەر ئەو رووداوە بڵاوکرایەوەو بە " کودەتا " ناوزەدی کرد.



PM:09:04:14/12/2022