ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی له‌ناو سه‌نته‌ری نوسری قه‌زای ئاكرێ لە رووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
ئازاد ته‌ها وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" کاتژمێر (٤:٤٥) خولەکی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناو گه‌ڕه‌كی كوچینهی سه‌نته‌ری قه‌زای ئاكرێ، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كامری وه‌رگه‌ڕا".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا، لە ئێستاشدا تیمه‌كانی هاتووچۆ هێڵكاریان بۆ رووداوه‌كه كردووه، ته‌رمی ئه‌و كه‌سه‌شی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه گیانی له‌ده‌ستدابوو بۆ پزیشكی داد گواستراوه‌ته‌وه.