دەمیرتاش پەیامێكی بڵاوكردەوە



سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت، ئاشكراكردنی  لایەنەكانی پشت هێرشەكەی پاریس كە سێ كەس كوژران و سێ كەسیش برینداربوون، لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی فەڕەنسادایە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە پەیامێكدا لە تویتەر بڵاویكردەوە "هێرشكردنە سەر ناوەندی ڕۆشنبیری كوردی پاریس ئەحمەد كایا سەركۆنە دەكەم، پرسە و سەرەخۆشیم بۆ خانەوادەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە و بۆ گەلەكەمان، هیوای شیفا بۆ بریندارەكان دەخوازم".

دەمیرتاش ئاماژەی بەوەكردوە، "ئاشكراكردنی هەمو لایەنەكانی پشت هێرشەكە لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی فەرەنسادایە".

رۆژی هەینی بەهۆی تەقەكردن لە بەردەم ناوەندێكی رۆشنبیری كورد سێ كەس كوژراون و سێ كەسی دیكەش برینداربون.




PM:11:56:23/12/2022