پەرواز حسێن روونكردنەوەیەكی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی باشووری کوردستان پەرواز حسێن دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی دەوترا "بێ وەفایە و موڵكی خەڵكی داگیر كردووە" دەڵێت" تەواوی ئەو قسانە دورن لە راستییەوە". 

پەرواز حسێن لە روونکردنەوەیەکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ستۆری ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە دەڵێت" من نامەوێت ببمە قوربانی بێ ئاگای سۆشیاڵ میدیا من لە هەموو کات و سات دەنگم دەبێت، دەمەوێت بڵێم زۆر بەداخم بۆ زۆرێك خەڵك کە باوەڕ بە هەندێك قسە و باسی بێ بنەما دەکەن، کە گوایە پەرواز حسێن بێ وەفای یاخود هەڵە یاخود داگیرکردنی موڵکی هەر کەسێك بێت، داگیری کردووە و لەسەر ناوی خۆیەتی، بابەتی لەم شێوەیە بوونی نیە من رەنگە باجی زۆری دڵسافی و بەوەفای خۆمم دابێت، بەڵام سەبارەت بەو بابەتەی کە هی من نەبێت و داگیرم کردبێت، ھیچکات شتی لەم ھەواڵە ڕووی نەداوە ھەموو ئەوە ھەواڵانە دورە لە ڕاستی". 

ئاماژەی بەوەشکردووە" تکایە کە نەتوانرێت لە خەمی یەکدی کەم بکەینەوە تکایە قسە و باسی بێ بەڵگە و بێ بنەما مەکەن، من هەمیشە لێرەم لە خاك و وڵاتی خۆمم تۆزێك بە ئاگابن لە باوەڕکردن".

لە کۆتاییشدا جەختی لەوە کردووەتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا من بە ڤیدیۆ لە خزمەت خەڵکی خۆمدا دەبن، لە پێناو دوو کچەکەم کە نامەوێت هیچ کات هەڵە لە من تێبگەن، پرسیاری خێزانیش تا هەتایە بە جوانی بە شاراوەی دەهێڵمەوە، چونکە من هیچ شتێك ناشرین ناکەم تا تەمەنم مابێت.

لە ماوەی رابردوودا هەواڵی جیابوونەوەی پەرواز و گۆران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوویەوە، بەڵام هیچ یەکێکیان روونکردنەوەیان لەو بارەیەوە نەداوە.

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، چەند ساڵێک پێش ئێستا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە، کە خاوەنی دووکچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا)، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی.


AM:09:20:26/12/2022