ڕیال مەدرید هەڕەشە لە تەختی نەیمار دەکات لە بەرازیل


 نەیمار جونیۆر ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمان لە بەرازیل کێبڕکێ دەکات بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتێکی بەناوبانگ.


 تۆڕی " سامبا” لیستی کاندیدەکانی خەڵاتی زێڕینی سامبای ئاشکرا کرد، بۆ باشترین یاریزانی پیشەگەری بەڕازیلی لە ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٢٢.


 ئەم خەڵاتە لە ساڵی 2008ەوە ساڵانە پێشکەش دەکرێت، کە کاکا ئەستێرەی پێشووی یانەی ئەیسی میلان خولی یەکەمی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا نەیمار 5 جار زۆرترین براوەی بەدەستهێناوە، لە ساڵانی 2014، 2015، 2017، 2020 و 2021.


 ئەستێرەی پاریس سانجێرمان ئه مساڵ ڕکابەڕی به هێزی بۆ بووە ، به تایبه تی له  یانه ی ڕیال مەدرید، ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ بەهۆی بردنەوەی دوو نازناوی لالیگاو چامپیۆنس لیگ.


 لە کاتێکدا گرنگترین دەستکەوتی نەیمار لەمساڵدا ماوەتەوە، بەڵام بە تۆمارکردنی ٧٧ گۆڵ، ژمارەی پێوانەیی ئەفسانەی پێلێی یەکسانکردەوە، بۆ ئەوەی گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی بەڕازیلی لەگەڵیدا هاوبەش بکات.


 براوەی خەڵاتەکە لەڕێگەی دەنگدانەوە یەکلایی دەکرێتەوە کە تیایدا کۆمەڵێک کەسایەتی شارەزا و جەماوەر بەشدار دەبن، لەماوەی 3 تا 31ی مانگی داهاتوو.


 لیستی پاڵێوراوان ٢٠ یاریزانی تێدایە، و ئەوانیش..


 ئەلیسۆن و فابینیۆ (لیڤەرپوڵ)، ئەنتۆنی و کاسیمیرۆ (مانچستەر یونایتد)، بریمەر (یۆڤانتۆس)، برۆنۆ گویماریس (نیوکاسڵ)، دانیلۆ (یۆڤانتۆس)، ئیدەر میلیتاو، ڤینیسیۆس جونیۆر، ڕۆدریگۆ گۆس (ریال مەدرید)، ئیدێرسۆن (مانچێستەر سیتی) .


 گابرێل خیسۆس و گابرێل مارتینێلی (ئارسناڵ)، لوکاس پاکێتا (وێستهام)، نێیمار و مارکینۆ (پاریس سان جێرمان)، فیلیپ کۆتینیۆ (ئەستۆن ڤێلا)، ڕافینیا (بارسێلۆنا)، ڕیچارلیسۆن (تۆتنهام) و تیاگۆ سیلڤا (چێڵسی).


PM:06:45:27/12/2022