ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: دوو تۆڕی لەسەر بەداعش لە هەولێر دەستگیرکرا


ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت " دوو تۆڕی سەر بە داعش لە شاری هەولێر دەستگیرکران کە پلانیان  هەبووە پێش سەری ساڵی ٢٠٢٣ تەقینەوە و کردەوەی تیرۆریستی لە هەولێر بکەن." 
 
لە راگەیاندراوێکدا ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە ڤیدیۆی دانپیانانەکانیشی بڵاوکردۆتەوە ئاشکرای دەکەن کە هەردوو هەوڵە "تیرۆریستییەکەیان" پووچەڵکردۆتەوە. 
 
هەروەها هاتووە "تیرۆریستەکان لە دوو تۆڕی جیادابوون و لەلایەن سەرکردایەتیی داعشەوە فەرمانیان پێدرابوو بۆ ئەوەی لە هەولێر کردەوەی تیرۆریستی بکەن." 
 
یەکێک لەو تٶڕانە ویستویانە "خۆکوژێک" پێش سەری ساڵی ٢٠٢٣ لەبەردەم دەرگای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە "پشتێنی بۆمبڕێژکراو" کەسكیان ویستوویەتی خۆی بتەقێنێتەوە. 
 
هەروەها پالانیان هەبووە "لە هەوڵدابوون بۆ تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە رێگەی ریمۆت کۆنترۆڵ لەبەردەم بنکەی ئاسایشی عەنکاوە." 
 
تۆڕی دووەم پێکهاتوون پێشتر لە سووریا لە کەمپی هۆل نیشتەجێبوون و "بەشداربوون لە کوشتنی چەندین هاووڵاتی لەنێو ئەو کەمپەدا."
 
وەک ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئەو دوو تیرۆریستە لە ساڵی ٢٠٢٢ هاتوونەتە هەولێر، لەسەر فەرمانی سەرکردایەتیی داعش پلانیان هەبووە بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆر و کوشتن." 



PM:08:24:09/01/2023