خۆپیشاندەران دەستلەکارکێشانەوەی قائیمقام رەتدەکەنەوە
خۆپیشاندەرانی پێنجوێن کە سێ رۆژ و شەوە لەسەر شەقامەکانن و دەتسبەردرای خۆپیشاندان نابن، ئەمڕۆ لە پای وەڵامنەدانەوەی حکومەت بەرامبەر داواکارییەکانی شارەکە، قائیمقام دەستیلەکارێشایەوە، بەڵام خۆپیشاندەران دەستلەکارکێشانەوەی قائیمقام قبوڵ ناکەن.
لەناو خۆپیشاندەران و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی پێنجوێن بانگەواز بۆ ئەوە دەکەن کە ئەوان قبوڵی دەستلەکارکێشانەوەی قائمیمقام، زانا رەحمان قبوڵ ناکەن.
ماوەی سێ رۆژە خۆپیشاندانی خەڵکی پێنجوێن بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی و کەمکردنەوەی کارەبای شارەکەو خزمەتگوزارییەکانەوە، شەو و رۆژ بەردەوامن لە خۆپیشاندان و رێگای هاتوچۆی هەردوو مەرزی سەیرانبەن و باشماخیان داخستووە.
PM:07:39:13/01/2023