یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریده‌كرێت

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوە فەلەكییەكان، پێشبینی دەكرێت رۆژی ٢٣ی ئادار کە دەستپێکی سەرەتای وەرزی بەهارە یەكەم رۆژی رەمەزان بێت لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەكان، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت" بەپێی بڕیاری لیژنەی بینینی مانگ وادەی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری دەكرێت". 

نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی ماوەبەسەرچووی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" ئەو زانیارییە فەلەکیانەی باس لە دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەكەن، ئێمە لە وەزارەت پشت بەو زانیارییانە نابەستین". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ڕۆژمێری عەرەبی چەند مانگێكی ماوە لە نزیكبوونەوەی ئەو وادەیە و لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننی عێراق یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن. 


AM:10:35:14/01/2023