بانكی ناوەندی لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلارەوە راگەیاندنێكی نوێی بڵاوكردەوە


بەرپرسێكی بانكی ناوەندی عێراق رایدەەیەنێت، چەند رێوشوێنێكی نوێیان بۆ دابەزینی نرخی دۆلار دەست پێكردووە و بەمنزیكانەش نرخەكە بۆ نرخی پێشووی دەەڕێتەوە.

ئیحسان شەمران، ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی عێراق بەڕۆژنامەی (عەرەبی جەدید)ی ڕاگەیاندووە، ڕێوشوێنە نوێكان و ئەوانەی پێشوتریش بانكی ناوەندی و لایەنە پەیوەندیدارەكان گرتویانەتەبەر، نرخی دۆلار لەبازاڕی ڕەش دەگەڕێنێتەوە نرخی فەرمی, 1470 دینار بۆ هەر دۆلارێك.

ناوبراو رونیكردۆتەوە "هەندێك چاوەڕوان بوون بانكی ناوەندی پەلە نەكات لەجێبەجێكردنی مەرجەكانی بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا لەفرۆشتنی دۆلار لەڕێی سەكۆی حەواڵەكان، كە بووە هۆی كەمبونەوەی خستنەڕووی دۆلاری فرۆشراو، سەرەڕای بوونی خواستی زیاتر لەسەری لەبازار، كە ئەوەش بووە هۆی بەرزبونەوەی نرخەكەی".

شەمران ئاشكرایكردووە، بانكی ناوەندی لەكاتژمێرەكانی ڕابردودا دەستیكردووە بەجێبەجێكردنی ڕێوشوێنی نوێ‌ بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی حكومەت، مەرجی تێپەڕاندنی مامەڵەكانی هاوردەكردنی بە ئەستۆپاكی باجدا هەڵوەشاندەوە، هەروەها تەواوكردنی ئەماناتی باج و تاریفەی گومرگی هەڵوەشاندەوەو هەردوو فەرمانگەی باج و گومرگیش ئەركەكانی خۆیان بەشێوەیەكی ئاسایی بەڕێوەدەبەن بۆ باشكردنی كاری پەنجەری فرۆشتنی دراو بۆ كڕیارانی دۆلار.   

ئەو بەرپرسەی بانكی ناوەندی وتویەتی "بانكەكەیان كێشەی نییە و یەدەگی دراوی كاشی بیانی 90 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە كە بەرزترین ئاستە پێی گەیشتبێت لەماوەی چەند دەیەیەی ڕابردودا".




PM:10:42:22/01/2023