ئەمریكا كوژرانی سەركردەیەكی گەورەی داعشی ڕاگەیاند

وەزیری بەرگری ئەمریكا كوژرانی ژمارەیەك لە ئەندامانی ڕێكخراوی داعشی ڕاگەیاند و دەڵێت" لەناو كوژراوەكاندا سەركردەیەكی ڕێكخراوەكە هەیە". 

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لەسەر فەرمانی جۆ بایدن ئۆپراسیۆنێک لە باکوری سۆماڵ ئەنجامدارا، کە بەھۆیەوە ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نێوان کوژراوەکاندا بیلال سودانی هەیە، کە سەرکردەیەکی دیاری داعشە لە سۆماڵ و ڕێكخەری سەرەكی تۆڕی جیهانی داعشە. 

ئۆستن لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە" سودانی بەرپرس بووە لە گەشەکردنی داعش لە ئەفریقا و رۆڵی گەورەشی ھەبووە لە پارەدارکردنی تیرۆریستان لە سەرانسەری جیھان بە ئەفغانستانەوە". 


AM:10:03:27/01/2023