دوێنێ سێشەممە دادگای تێهەڵچوونەوەی دیالە دۆسیەیەکی دەگمەنی مارەبڕینی بۆ بە تەمەنترین دوو ژن و پیاوی كورد تۆمار کرد.
به‌پێی بەڵگەنامەیەک کە دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزگای دیاله بڵاویکردووەتەوە تێیدا هاتووە" دوێنێ سێشەممە گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری بۆ دوو به ته‌مه‌نترین هاوڵاتی كراوه كه هه‌ردوكیان كوردن".
هەر بەپێی بەڵگەنامەکە، پیاوه‌كه له دایكبووی ساڵی (١٩٣٠)یه و خه‌ڵكی گوندی پێبازی قه‌زای كه‌لاره، هاوسه‌ره‌كه‌شی له دایكبووی ساڵی (١٩٣١)ی هه‌مان گونده، به‌ڵام ئێستا له قه‌زای خانه‌قین نیشته‌جێن".
وەک لە بەڵگە نامەکەدا دەردەکەوێت، (٢٠) مسقال زێڕی عه‌یاره (٢١) ماره‌ی بۆ ژنه‌كه دیاریكراوه، کە ئه‌مه‌ش بە حاڵێکی دەگمەنی گرێبەستی هاوسه‌رگیری له عێراق داده‌نرێت، كاتێك ژن و مێردەكە هەردووكیان تەمەنیان زیاتر (٩٠) ساڵە.