وێنە و ڤیدیۆ.. پەرواز بە جلوبەرگێکی جیاواز و سەرنجڕاکێش دەردەکەوێتەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد پەرواز حسێن نوێترین ڤیدیۆ و وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە. 

پەرواز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین گرتە ڤیدیۆ و وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، بەمەش هەوادارانی سەرسام کردووە.

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، چەند ساڵێک پێش ئێستا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە، کە خاوەنی دووکچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا)، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی.


PM:12:25:21/02/2023