میکانیزمێکی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەگیرێتەبەر

دوای دروستبوونی گرفت بە گەشتیاران بانکی رەشید ئەمڕۆ یەکشەممە میکانیزمێکی نوێی بۆ فرۆشتنی دۆلار ڕاگەیاند کە لە سبەینێ دووشەممەوە دەست پێدەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی رەشیدا داوا لە سەرجەم گەشتیاران دەکات، لە سبەینێ دووشەممەوە پێداچوونەوە بەو لقانەدا بکەن کە بۆ دانانی ئەو بڕە پارەیە بە دیناری عێراقی دیاری کراون، دواتر دۆلار لە لقی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد (بە تایبەت) وەربگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، دانانی دینار لە ماوەی (٢٤) کاتژمێر پێش وادەی گەشتکردن ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە  وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق پەسەندکردنی نرخی فەرمی دۆلاری بەرامبەر بە دینار لە سەرجەم فرۆشگاکانی هێڵی ئاسمانی عێراق ڕاگەیاند.


PM:03:36:26/02/2023