باندێكی دزیكردن دەستگیركران


پۆلییسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بە هاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات باندێكی چوار كەسیین دەستگیركرد.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی بەشی نەهێشنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن نوسینگەی ڕۆژهەڵات بەهاوكاری نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە باندێكی چوار كەسی دەستگیربكرێن.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبرن بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە زیاتر لە 20 تاوانی دزیكردن، وەك دزیكردن لە سوپەرماركێت و دەرمانخانەو دزینی ماتۆڕسكیل و پارچەی ئۆتۆمبێل، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارانیشدا دەستگیراوە بەسەر بڕێك كەلوپەلی دزراودا، هەروەها دوو لە تۆمەتبارەكانیش بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرن.




PM:09:52:05/03/2023