د. ئایاد عەلاوی هەوڵی ناوبژیوانی پارتی و یەکێتی دەدات


ماوەیەکە جگە لە فشارە نێو دەوڵەتییەکان، هێزە عێراقییەکانیش هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتیان داوە، د. ئایاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی یەکێکە لەو کەسایەتیانەی ماوەیەکە سەرقاڵە بە چاککردنی پەیوەندیەکانی هەردوو حزبی حوکمڕانەوە.

سەرچاوەیەکی عێراقی ئاگادار بە " سپی " راگەیاند" ماوەیەک لەمەوبەر د. ئایاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی کە پەیوەندیەکی تایبەتی لەگەڵ  مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیدا هەیە، بە ئامانجی چارەسەری کێشەکانیان لەگەڵ یەکێتی سەردانی کردووەو دواتریش بافڵ تاڵەبانی بینییوە، ئەو نزیکبوونەوەیەی ئێستاش  بەشێکی بەرئەنجامی ئەو هەوڵەیە.

هەر ئەمڕۆش هەینی ١٦ ی ئازار میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە کە ‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوتووە بە ئه‌یاد عه‌لاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی.



PM:09:04:16/03/2023