سعودیە رۆژی پێنجشەممەی كردە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان


وڵاتی سعودیە كە بە سەنتەری مەزهەبی سوننەكانی جیهان دادەنرێت، بەفەرمی رۆژی پێنجشەممەی وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریكرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ وڵاتی سعودیە بەفەرمی رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 23ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە و دواتریش وڵاتانی دیكەی سوننە كە بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی رەمەزان و جەژنەكان شوێنكەوتەی وڵاتی سعودیەن، چاوەڕوان دەكرێت رۆژی پێنجشەممە بكەنە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان، بە عێراق و هەرێمی كوردستانیشەوە.





PM:07:15:21/03/2023