خشتەی كارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی ڕەمەزان دیاریكرا

لە ئاگادارییەکدا کارەبای سلێمانی بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی ڕەمەزان دیارکرد کە بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری خاوەن مۆلیدەكانی ناو شاری سلێمانی دەكاتەوە كە لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی كاركردنیان گۆڕاوە و رۆژانە لە كاتژمێر (١)ی پاشنیوەڕۆ دەبێت تا كاتژمێر (٩)ی بەیانی رۆژی دواتر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرنامەكە لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە جێبەجێ دەبێت و پێویستە خاوەن مۆلیدەكان پابەند بن.


PM:01:36:22/03/2023