بەهۆی خۆڵبارینەوە ٥١٥ حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆماركراوە


وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ناوچەكانی عێراق زیاتر لە ٥١٥ حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆماركراوە.

د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندوە، بەهۆی خۆڵبارینی دوێنێوە لە ناوچەكانی عێراق بنكەكانی وەزارەتی تەندروستی  بەغدا و پارێزگاكانی دیكە زیاتر لە ٥١٥ حاڵەتی تەنگەنەفەسی توندی جیاواز تۆماركراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی مردن تۆمارنەكراوە.

لە دوێنێوە دوو شەپۆلی خۆڵبارین و بەفربارین ناوچە جیاوازەكانی عێراق و هەرێمی كوردستنی گرتۆتەوە.



PM:03:27:01/04/2023