گەشتی ئاسمانی كوردستان و جەددەی سعودیە دەست پێدەكات


لە ئەمڕۆوە گەشتی ئاسمانی نێوان هەرێمی كوردستان و شاری جەددەی سعودیە لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەست پێدەكات.

خالید شەمرانی، جێگری كونسوڵی گشتی سعودیە لە هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەولێر و جەددە دەست پێدەكت و ئەوەش دەبێتە هۆی بەهێزكردن پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەردوولادا.

شەمرانی روونیكردەوە، گەشتی فڕۆكەوانی نێوان هەولێر و جەددە هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئەوەی  ئاسانكاری بكرێت تاوەكو راستەوخۆ سەردانیكاران راستەوخۆ حاجیان و عەمرەكاران سەردانی سعودیە بكەن، ئەم هەنگاوەش دەبێتە هۆی بەهێزكردنی لایەنی ئابووری و جوڵەی ئابووری لەنێوان سعودیە و هەرێمی كوردستان و عێراق بەگشتی.



AM:10:21:05/04/2023