کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای بوودجە دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی دەستیپێکرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمشەو چوارشەممە ئامادەبونی (١٩٥) پەرلەمانتار کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵانی (٢٠٢٣، ٢٠٢٤، و ٢٠٢٥) دەستیپێکرد.

لە دانیشتنی ئەمشەو ئەنجوومەنی نوێنەران دوای خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاساكە رەوانەی لیژنەی دارایی دەكرێت. 


PM:10:58:05/04/2023