ڕێکاری یاسایی دژی ڕۆناڵدۆ لە سعودیە دەگیرێتە بەر

نووف بنت ئەحمەد، دکتۆری یاسای نێودەوڵەتی، پێشکەشکردنی داواکارییەکی بۆ داواکاری گشتی سعودیە  لەلایەن یاریزانی ئەلنەسری سعودی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دژی هاندەرانی یانەی ئەلهیلال ڕاگەیاند  ئەمەش لە دژی ئەوەی کە بە کردەوەیەکی ئابڕووچون وەسفی کردووە.

 گرتە ڤیدیۆییەک  لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە، کە تیایدا ڕۆناڵدۆ جوڵەیەکی شەرمەزارکەر ئاراستەی هاندەرانی ئەلهیلال دەکات، دوای ئەوەی تیپەکەی ئەلنەسر بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یارییەکەدا کە لە گەڕی ٢٥ی خولی سعودیە  بوو بە هیلال دۆڕا.

  نووف بنت ئەحمەد، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، گرتە ڤیدیۆییە "شەرمەزارکەرەکەی" ڕۆناڵدۆی دووبارە بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: من بەدواداچوون بۆ بابەتی وەرزشی ناکەم، تەنانەت ئەگەر هاندەرانی ئەلهیلالیش ئیستفزازی ڕۆناڵدۆیان کردبێت، ئەو سەرکەوتوو نەبووە لە وەڵامدانەوەی ئەوان."

 ئەو هەڵسوکەوتەی ئەستێرە پورتوگالییەکە لە کاتی دەرچوونی لە یاریگاکە و پێش ئەوەی بچێتە ناو تونێلی بەرەو ژووری یاریزانەکان گیراوە، ڕووداوی حەسەن کیتای یاریزانی پێشووی گینیای دروستکردووەتەوە، کە لە وەرزی ٢٠٠٨دا بە شێوەیەکی هاوشێوە مامەڵەی کردووە، لە کاتی یارییەکەدا کە تیمەکەی لەگەڵ شەباب بوو.

 دوای ئەو ڕووداوە، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سعودیە بڕیارێکی دا کە بریتی بوو لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی ئەلئیتیحاد، و ڕێگەنەدان بە یانەکانی سعودی بۆ گرێبەست لەگەڵیدا لە داهاتوودا، ئەمە جگە لەوەی ئەوەی دۆسیەکەی ئەو یاریزانە بۆ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ بەرزکرایەوە.


PM:07:27:19/04/2023