بە بڕیاری وەزیری دادی عێراق دوو بەرپرسی عێراقی لە پۆستەكانیان دوورخرانەوە.
وەزارەتی دادی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، بە بڕیاری خالید شوانی، وەزیری داد، بەڕێوەبەری گرتووخانەی ناوەندی ژنانی عێراق لە پۆستەی لادرا و یاریدەدەرەكەی دەستی پێ لەكاركێشرایەوە ئەوەش بەپاساوی پێشێلكردنی رێنمایی و فەرمانەكان.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە دوورخستنەوەی ئەو دوو بەرپرسەی گرتووخانەی ناوەندیی ژنان بەهۆی دزەكردنی تۆماری دەنگی بوو لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و كەناڵەكانی راگەیاندنەوە و لەسەر ئەو بنەمایەش لێژنەی لێكۆڵینەوە پێكهێندراوە.