میسی گەیشتە سعودیە

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، بە سەردانێکی تایبەت بە یاوەری خێزانەکەی گەیشتە سعودیە، بڕیارە لەوێ سەردانی هەندێک شوێنی گەشتیاری و شوێنەواری بکات.

 ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە پێشتر بەشداری لە هەڵمەتێکی بانگەشەکردندا کردووە بۆ بانگەشەکردنی شوێنە گەشتیارییەکانی شانشینی سعودیە، کە وێنەیەکی یەکێک لە دیمەنەکانی سعوودیەی بڵاوکردووەتەوە، لەڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە سۆشیال میدیای ئینستاگرام.

 مێسی لەبارەی وێنەکەوە لە لێدوانێکدا دەڵێت: کێ پێیوابوو سعودیە ئەوەندە سەوزایی هەیە؟ من حەزم لێیە هەرکاتێک بتوانم بەدواداچوون بۆ شوێنە  سەرسوڕهێنەرە چاوەڕواننەکراوەکانی بکەم.


AM:11:32:01/05/2023