فرانس پرێس:چونی میسی بۆ خولی سعودیە کۆتایی هات

"ئاژانس فرانس پرێس" لە زاری ئەو سەرچاوەکانیەوە ڕایگەیاندووە، گرێبەستی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ سعودیە "تەواو بووە".

  "ئاژانس فرانس پرێس" لە تویتەر ڕایگەیاندووە: "گرێبەستی گواستنەوەی مێسی بۆ سعودیە" تەواو بووە، بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فایلەکە.

لەلایەکی ترەوە  پرۆگرامی ئۆنزی ئیسپانیا دەڵێت کە مێسی نایەوێت کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی بهێنێت لە خولی سعودیە، بەو پێیەی دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوام بێت و ڕکابەری لەسەر نازناوی کیشوەری بکات.

 لە بەرنامەکەدا دووپاتی کردەوە کە مێسی ناچێتە خولی سعودیە مەگەر ئۆفەرێکی ئەوروپی لەبەردەستدا نەبێت، هەروەها بەرشەلۆنە داوای لێکردووە بۆ ماوەی مانگێک سەبر بگرێت پێش ئەوەی داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە، بەو پێیەی پلانێک بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا جێبەجێ دەکرێت.

 ڕادیۆی کەتەلۆنیا ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرای کرد کە لالیگا پێشتر گڵۆپی سەوزی بۆ جێبەجێکردنی پلانی بەرشەلۆنە بۆ گەڕانەوەی مێسی بۆ ئیسپانیا هەڵکردووە.

 یانەی بەرشەلۆنە پلانێکی ئابووری بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ مێسی ئامادەکرد، کە بریتییە لە کەمکردنەوەی پارەی مووچەی یانەکەی بە ڕزگاربوون لە ژمارەیەک یاریزان کە دیارترینیان ئەنسۆ فاتی و ڕافینها بوون، ئەمە جگە لەوەی مووچەیەکی کەمیان بە یاریزانەکە داوە کە بە ڕێژەیەکی سەدی ئەو یاریزانە بەرز دەبێتەوە داهاتی ئابووری یانەکە کە بە گرێبەستکردن لەگەڵیدا بەدەست دێت.

 مێسی تا ئێستا نیازی خۆی ئاشکرا نەکردووە بەرامبەر بەو تیپەی کە بۆ وەرزی داهاتوو یاری دەکات، لەگەڵ پەرەسەندنی هەوڵی  لالیگا لەسەر پلانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی، سەرەڕای ئەوەی "فرانس پرێس" دڵنیایی دەدات کە گواستنەوەی بۆ سعودیە یەکلایی بووەتەوە،  ناوی میسی پەیوەندی بە یانەی هیلالەوە هەیە.


PM:01:32:09/05/2023