شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و مه‌ودای بینین كه‌مده‌بێته‌وه‌

بەڕێوەبەراتی گشتی کەشناسى و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەىنێ لە ئەنجامی زیادبوونی خێرای با تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە و هەندێک کات خۆڵبارین زیاد دەکات و مەودای بینین کەم دەکاتەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما یەک سێ پلە بەرزتردەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات و مەوداى بینین لە نێوان (٧ – ٩)کم دەبێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵمان دەبێت، هەروەها هەندێک کات خۆڵبارین زیاد دەکات مەودای بینین کەم دەکاتەوە بۆ نزیکەی دوو تا چوار کم بە تایبەت لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم. 

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما نزمتر دەبێت بە نزیکەی یەک تا دوو پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێراى با مامناوەند دەبێت (١٥ - ٢٥) کم/ک، وە هەندێک کات خێرای با زیاد دەکات بۆ سەرووی (٣٥)کم بە ئاراستەی باشووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٦ – ٨)کم دەبێت. 


AM:11:33:12/05/2023