شەپۆلی خۆڵبارین كۆتایی دێت


ئەو شەپۆلی خۆبارینەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، ئەمشەو تا سبەینێ كۆتایی دێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندوە، لەئێستادا لەناوچەكانی پارێزگای كەركوك و ھەولێر رێژەی خۆڵبارینەكە كەم دەبێتەوە لەچەند كاتژمێری ئایندەشدا لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە كاریگەری كەم دەبێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێش خێرای با چالاك دەبێتەوە و ئەگەری خۆڵبارینی نوێ ئەبێت لەكاتەكانی دوای نیوەرۆوە بەرێژەی كەم بۆ مامناوەند تەنھا لەناوچەكانی سنوری گەرمیان و كەركوك، بەڵام ئەوەش سبەی شەو بەتەواوی كۆتایی پێدێت.



PM:11:33:13/05/2023