بانکی ناوەندی عێراق ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە

بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ بڕیكی زۆر دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە. 

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ٢٢٢ ملیۆن و ٤٠٣ هەزار و ٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە. 

زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٧٩ ملیۆن و ٥٠٣ هەزار و ٨ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٤٢ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.


PM:01:32:14/05/2023