دەمیرتاش پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە


سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی (هەدەپە) رایدەگەیەنێت "ئەگەر لە هەر سندوقێكدا 150 دەنگ بدزرێت، ئەمە بەسە بۆ گۆڕینی ئەنجامەكان".

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كە لە زیندانی ئیدرنەدایە و لە تویتێكد نووسیویەتی "ئەگەر 150 دەنگ لە هەر یەكێك لەو 20 هەزار سندوقە دزرا بێت، ئەوا 3 ملیۆن دەنگ دەكات و ئەوەش بەسە بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان".

دەمیرتاش وتویەتی "ساڵانێكە ئەردۆگان بەم شێوەیە لە هەڵبژاردنەكاندا سەركەوتن بەدەست دەهێنێت و مەهەپەش لە هێڵێ 10% هێڵراوەتەوە، بێگومان ساختەكاری تریش كراوە، بەڵام بەداخەوە ئێمە لەبارەیانەوە نازانین، بۆیە ئەگەر تەنها ئاگاداری سندوقەكانی دەنگدان بن ئەوا هەڵبژاردنەكە سەردەكەوێت".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "بەڕێوەبەرانی ناوچەكان كە بەرپرسانی سندوقی دەنگدان دیاری دەكەن نابێت ڕێگە بە كەسێك بدەن كە نایناسن و دڵنیا نین لێی، جگە لەوانەی ئەركی فەرمییان هەیە بەلایەنی كەم دوو چاودێر لەسەر هەر سندوقێك جێگیر بكەن".

هەروەها وتویەتی "پێویستە هەموان لەكاتی ژماردنی دەنگداندا بگەڕێنەوە لەسەر سندقەكان بن، سەیری ژماردنی دەنگەكان بكەن، تێبینی بنوسن، دڵنیابن لە نوسراوی ئەنجامەكان بە دروستی و كاتەكانی، تەواوی پرۆسەی ژماردن و خولەكەكانی كۆتایی بە ڤیدیۆ تۆمار بكەن، وێنەی خولەكی ژماردنی دەنگەكان دەبێت بگوازرێنەوە بۆ سەر ماڵپەڕە و سایتەكە كراوە بێت بۆ گشتی".



PM:09:55:16/05/2023