وردەكاری رووداوەكەی شاری كۆیە كە پیاوێك ژن و كچەكەی خۆی كوشت


لە شاری كۆیە پیاوێك دەستڕێژی گولـلەی لە ماڵەكەی خۆی كردووە و تاوەكو ئێستا بەو هۆیەوە ژنەكەی و دوو كچی و كەسێكی دیكە كوژراون.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ لە شاری كۆیە، بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە پیاوێك دەستڕێژی گولـلەی لە ماڵەكەی خۆی كردووە و بەو هۆیەوە تاوەكو ئێستا ژنەكەی و دوو كچی خۆی گیانیان لەدەستداوە و برینداریش هەیە.

بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی كۆیە، رووداوەكە جگە لە كوژرانی ژنەكەی و دوو كچی ئەو پیاوە، لەو كاتەدا دوو كەس لە دراوسێكانیان بریندار بوون و یەكێكیان بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا، بەو شێوەیەش تائێستا چوار كەس لەو رووداوە گیانیان لەدەستداوە.



PM:12:44:17/05/2023