ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پیاوێك تەقەی لە كچ و زاواكەی كردووە و هەردووكیان برینداربوون.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە (سپی) راگەیاند، ئەمڕۆ لەڕوداوێكی تەقەكردندا لەگەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی ژن و پیاوێك برینداربون، پاش گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس دەركەوت لەسەر كێشەیەك لەلایەن باوكی ژنەكەوە دەستڕێژی گوللـەیان لێكراوە.
ناوبراو روونیكردەوە "لەئێستادا دۆخی تەندروستی بریندارەكان جێگیرە و لەنەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت، هێزە ئەمنیەكانیش سەرقاڵی گەڕان و بەدواداچونن بەمەبەستی دەستگیركردنی تۆمەتباری سەرەكی كە باوكی ژنەكە و خەزوری پیاوەكەیە".