بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ناوەندی شاری دهۆک بەهۆی دروستبوونی کێشە و ناکۆکی ژنێک هاوسەری پێشووی خۆی کوشت.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، کاتژمێر (٦:٠٠)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی رەزا لە ناوەندی شاری دهۆک، بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی لە نێوان ژن و پیاوێک ژنەکە پیاوەکەی بە چەقۆ کوشتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە" دوای رووداوەکە دەرکەوتووە، ئەو دووکەسە پێشتر هاوسەری یەکتر بوون و پێش ماوەیەک جیابوونەتەوە".
ژنەکە تەمەنی (٢٣) ساڵە و هاوسەرەکەشی تەمەنی (٣٤) ساڵ بووە، دوای رووداوەکە ژنەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.