رێنمایی بەپەلە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشی (تای خوێنبەربوون) راگەیەنرا


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رێكار و رێنمایی بەپەلەی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشی (تای خوێنبەربوون) راگەیاند.

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی نووسراوێكی فەرمیی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی لە پاریزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كردووە، بە مەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشی (تای خوێنبەربوون) ڕێكاری خێرا و پێویست بگرنە بەر، ئاماژە بەوەشكراوە كە نەخۆشیەكی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارە و لەبەر تۆماركردنی چەند
حاڵەتێكی پشتڕاستكراو لە هەندێك پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، پێویستە ئەم رێوشوێنانە لە خوارەوە بگیرێنەبەر:

یەكەم: سەربرینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەموو شێویەك قەدەغەیە و سەربرین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت.

دووەم: پابەندبوونی قەسابەكان بە لەبەركردنی كەلوپەلی خۆپاراستن ب ەتایبەتی لەبەر كردنی دهستكێشی لاستیك و جلی تایبەتی
خۆپارێزی لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژهڵ یان گوشت وخوێنەكەی بە شێوەی تەواو ولە كاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن .
سێیەم: دوای سەر بڕینی ئاژهڵ دهبێت شوێنەكە پاكژ بكرێت بە بەكار هێنانی گیراوهی كلۆر ) 5 %( ) دهگیرێتەوه بە بەكارهێنانی فاس بە
ڕێژهی 6 % و ه ەر ب ەشیك فاس بۆ 11 ب ەش ئاو( وه ەر وهها بەهەمان شێو ه پاكژ كردنەوهی كەلوپەلی كە بەكارهاتووه لەكاتی
سەربڕینی و پارچەكردنی گۆشتی ئاژ هڵ .

چوارەم: پێویستە هاوڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بكڕن و دەستكێش لە دەست بكەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری
نەبێت و تەختەی لەت كردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەت كردنی سەوزە، وپاشان شوێنی لەت كردنەكە بە باشی خاوێن
بكرێت بە ئاوی گەرم وسابوون و دواتر پاكژ كردنەوەی بە هەمان شێوە وەك خالی ٣، وكوڵاندنی گۆشت بەتەواو ی .

پێنجەم: لەبەر كردنی جلی قۆڵ درێژ و ڕ هنگی كاڵ لەكاتی سەردانی ئ ەو شوێنانەی گەن ەكان تێدا بڵاو ه تاوەكو دیار بێت, هەروهها
بەكارهێنانی كرێمی تایبەت بە دوور خستنەوهی مێروو و گەنە لە لەشی مرۆڤ .

شەشەم: بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڤێتێرنەری و كشتوكاڵ بكەن دەربارەی
ڕێكارەكانیان سەبارەت بە رشاندنی ئاژەڵان بە قڕكەر.
حەوتەم: چەخت كردنەوە لە كاری پتەوكردنی تەندروستی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە ڕێگای هەڵمەتی جیاواز و بڵاوكردنەوەی ڕێنمایی
بەمەبەستی گەیاندنی زانیاری درووست .

هەشتەم: جێبەجێ كردنی چالاكییەكانی ڕشاندنی شوێنی گەنەكان بە گوێرەی پلانی ساڵانەی كۆنترۆڵ كردنی نەخۆشییە گۆێزراوەكان.

نۆیەم: پابەندبوونی كارمەندانی تەندروستی بە لەبەركردنی كەرەستەی خۆپارێزی كەسی بە شێوەیەكی زانستی دروست.





PM:02:47:03/06/2023