ئاسایش: خوێندکار دەستگیرکراوە لە پێڵاو و جلی ژێرەوەی پیاوان‌و ژناندا ئامێری قۆپیەیان شاردراونەتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت" خوێندکار دەستگیرکراوە لە پێڵاو و جلی ژێرەوەی پیاوان‌و ژناندا ئامێری قۆپیە شاردراونەتەوە".

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە " دوای بەدواداچون و چاودێری وردی هێزەکانی دەزگای ئاسایش بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر فرۆشتنی ئامێرەکانی قۆپیکردن و فریودانی خوێندکاران لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە، شوێنی ئەو کەسانە دەستنیشانکراون".

لە راگەیەندنەکدا هاتووە" بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، توانرا سەرجەم ئەندامانی باندەکە دەستگیربکرێن و ڕوبەڕوی دادگا بکرێنەوە و دەستبگیرێت".

هەروەها هاتووە " دەزگای ئاسایش دەستی بەسەر چەند ئامێر و کەرەستەیەکی قۆپیکردن. ئامێرە دەستبەسەرداگیراوەکان:  ئامێری( بێسیم ) بۆ پەیوەندیکردن، بەچەند شێوازێک کە لە پێڵاو و جلی ژێرەوەی پیاوان و ژناندا شاردرابونەوە، بیستۆک ( سەماعە )ی قۆپیکردن، ماستەرکارتی قۆپیکردن، قەڵەم جافی قۆپیکردن، دروستکردنی پرسیارەکانی کۆتایی پۆلی ١٢بە شێوەی تەزویر( ساختە ) بۆ فریودان" .

ئەمە چەندینجارە هێزەکانی ئاسایش ئەمساڵ تیمی لەم شێوەیەیان دەستگیرکردووە کە هەوڵی کاری ساختەیان داوە لە تاقیکردنەوەکاندا. 



PM:09:19:11/06/2023