ژمارەیەک لە سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و شۆڕشگێڕان ئازاد کران

ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئاسایش ژمارەیەک لە سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و زەحمەتکێشانی شۆڕشگێڕانی ئازاد کرد. 

پاش ئەوەی دوێنێ بارگرژی لە نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕوویدا، هێزەکانی ئاسایش بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو پێکدادانە ژمارەیەک لە کادرەکانی هەردوو حزبەکەی دەستگیرکرد، بەڵام ئەمڕۆ ژمارەیەکیان لێ ئازاد کران کە ژمارەیەکی زۆری لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەستگیرکرا بوون. 

هەر دوێنێ سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایانگەیاند کە چیتر پاپەند نابن بەو ڕێکەوتنەی کە لەگەڵ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران واژووی کردووە، ئەوەش بووە هۆی بارگرژی. 

هەروەها دوای شەڕەکەی دوێنێش عومەر ئیلخانیزادە کە ماڵەكەی لە ئۆردوگای بانە گەورەیە چۆڵی کرد. 

دوێنێ پێنج شەممە هه‌ردوباڵى كۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوچه‌ى زڕگوێزى سه‌ر به‌ پارێزگاى سلێمانى ڕووبه‌ڕووى یه‌ك بوونه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا دوو پێشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه‌ كوژران. 


PM:02:18:23/06/2023