ئەمشەو خۆڵبارین دەگاتە هەرێمی کوردستان


پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات پلەی گەرما بەرێژەی ٢ تا ٤ پلە نزمدەبێتەوەو ئەمشەویش خۆڵبارین دەگاتە هەرێم.

ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی لە ڕاگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، سەرەتا لەکاتەکانی ئەمشەو بارستە ھەوایەک لەدەریای ناوەراستەوە ناوچەکانمان دەگرێتەوە بەھۆیەوە ئەگەری ھاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین ئەبێت بەرێژەی کەم بۆ مامناوەند زیاتر کاریگەری لەسەر سنوری پارێزگای کەرکوک و گەرمیان ئەبێت.

ئەو خۆڵبارینە وەک پسپۆرەکە پێشبینی دەکات لە ناوەراستی عێراق چردەبێت بۆ سبەی سێشەمە ٢٧-٦-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و کەمێک ناروون ئەبێت، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ٢ تا ٤ پلە بەجیاوازی ناوچەکان نزمدەبێتەوە ، خێرای با کاتەکانی پاش نیوەرۆ چالاک ئەبێت ١٥ - ٣٠کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە .

 بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو :

ھەولێر: ٣٩
سلێمانی: ٣٨
دھۆک: ٣٨
ھەڵەبجە: ٤٠
کەرکوک: ٤٠
گەرمیان: ٤٢



PM:09:05:26/06/2023