بەرشەلۆنە گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی گولەر دەستپێکرد

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە باسی لە دانوستانەکانی لەگەڵ ئاردا گولەر، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی تورکی یانەی فەنرباخچە کرد، بۆ ئەوەی بیخاتە ناو بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئێستای یانەی بەرشەلۆنە بۆ پاڵپشتیکردنی تیپی یەکەم.

 لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند : لەگەڵ فەنرباخچە قسە دەکەین بۆ گواستنەوەی ئاردا گولەر لەکاتێکدا هەموو یانە گەورەکانی ئەوروپا بەهۆی بەهرەکەیەوە دەیانەوێت.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی:" ئاردا یاریزانێکی گەنجی تورکی نایاب و سەرنجڕاکێشە، بەشی دۆزەرەوەی یانەکەمان ماوەیەکی زۆرە بەدوایدا دەگەڕێت، ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە دانوستانی بۆ بکەین".


PM:05:36:02/07/2023