بەتەواوی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل ئاشکرا بوو

فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنوسی ناسراو ئاشکرای دەکات، کارلۆ ئەنچیلۆتی دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دەست بە کارەکەی دەکات.

هەروەها سەرۆکی فیدراسیۆنی بەڕازیل دووپاتیکردەوە کە ئەنچیلۆتی دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل لە کاتی جامی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٤. 


 ئەمە لە کاتێکدایە بە قسەی مارکا، متمانە و شەفافیەت لە نێوان ئەنچیلۆتی و ڕیاڵ مەدریددا هەیە، سەرەڕای ڕانەگەیاندنی فەرمی بۆ راهێنەرایەتی بەڕازیل و ڕیال مەدرید بە تەواوی ئاگاداری گفتوگۆکانی نێوانی بەرازیل و ئەنچیلۆتییە.


ئەنچیلۆتی لە هاوینی ٢٠٢٤گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە تەواو دەبێت.


PM:01:39:05/07/2023