هۆكاری رێگەنەدان بە گەشتیاران بۆ هاتووچۆیان بە ئوتومبیلی تایبەت بۆ ئێران ئاشكرابوو


لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیش بۆ ماوەی چەند رۆژێك رێگە بە گەشتیاران نادرێت بە ئوتومبیلی تایبەت بڕۆنە ئێران ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەلایەنی ئێرانەوە كاروبارەكانی بیمەو كاروبارە یاسایەكان كێشەی تێدایە.

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەنراوێكدا ئاگاداری سەرجەم ئەو گەشتیارانە دەكاتەوە كە بەئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیانەوە دەیانەوێت گەشت بكەن بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرواری سێشەممە 25ی تەموزەوە تا رۆژی رۆژی یەكشەمەی داهاتوو 30ی تەموز، ناتوانن بەئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیانەوە گەشتەكانیان ئەنجام بدەن بەهۆی ئەوەی لەلایەنی ئێرانەوە كاروبارەكانی بیمەو كاروبارەیاسایەكان كێشەی تێدایە و ڕێگەیان پێنادرێت بە ئۆتۆمبیلەكانیانەوە گەشت بكەن لەكاتی چارەسەركردن یان درێژكردنەوەی وادەی قەدەغەكردنەكە ئاگاداری گەشتیاران دەكەنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆش دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هەمان ئاگاداری بۆ گەشتیاران بڵاوكردەوە، بەڵام هۆكارەكەی رانەگەیاندبوو.



AM:12:02:26/07/2023