باندێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران


ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، باندێكی بارزگانیكردن بە ماددەی هۆشبەریان دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "دوای كۆكردنەوەی زانیاری تەواو لەسەر چەند باندێكی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر لەلایەن تیمەكانمان و بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، چوار لەئەندامانی باندێكی ماددەی هۆشبەر لەكاتی فرۆشتن و دابەشكردنی دەستگیركران".

راگەیەنراوەكە روونیكردۆتەوە "هەروەها لەكاتی دەستگیركردنی ئەندامانی ئەم باندانەدا دەستمان گرت بەسەر چەند چەكێكی بێ مۆڵەت و بڕێك ماددەی هۆشبەر لەجۆری (مەریجوانە و حشیش و كریستاڵ و هیرۆین) هەروەها دەستمان گرت بەسەر چەند كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر".





PM:08:35:27/07/2023