زانیاری نوێ لەبارەی بۆردومانەکانی دوکان و گەڵاڵە ڕاگەیەندرا

دەزگای دژە تیرۆری کوردستان ڕایدەگەیەنێت" درۆنەکانی سوپای تورکیا دو هێرشیان بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە لە سلێمانی ئەنجامداوە". 

دژە تیرۆری کوردستان (پارتی) لە بڵاوکراوەیەکدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە دەڵێت" کاتژمێر (١:٠٠)ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە نزیک گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەی کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی هەواڵگری پەکەکە کوژرا و دوو گەریلای دیکەش برینداربوون". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" هەر ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٣:٣٠ی نیوەڕۆ درۆنێکی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی دیکەی شەڕڤانانی پەکەکەی لەسەر رێگای خەلەکان - دوکان  کردە ئامانج، بەپێی زانیارییەکانی قائیمقامی دوکان، لە روداوەکەدا دوو شەڕڤان برینداربون".


PM:08:09:09/08/2023