بومەلەرزە پارێزگاری مەڵەتی لە باكووری كوردستان دەهەژێنێت

لەماوەی دوو كاتژمێردا سێ بوومەلەرزە شارێكی باكووری كوردستان دەهەژێنن و تائێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە گیانی و داراییەكان بڵاونەكراوەتەوە.

سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا (ئافاد) بڵاویكردەوە، "كاتژمێر ٦:١٨ خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٤.٢ پلە بەپێوەری رێختەر، پارێزگاری مەڵەتی لە باكووری كوردستان گرتەوە، كە لە قووڵایی نۆ كیلۆمەتر لەژێر زەویی روویداوە".

ئەمە سێیەم بوومەلەرزەیە كە لەماوەی دوو كاتژمێر رابردوودا ئەو پارێزگایەی باكووری كوردستان بگرێتەوە، بوومەلەرزەی یەكەم و دووەم كە بەگوڕی (٤.٨)  و (٤.٥) پلەی رێختەر، لەدوای یەك روویاندا، لەناوچەكانی دەوروبەریش هەستیان پێكرا.

تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە گیانی و داراییەكانی ئەو سێ بوومەلەرزەیە بڵاونەكراوەتەوە.




PM:08:36:12/08/2023