بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ تەرمی ئافرەتێک لە ئاوى دەربەندى رانیەدا دۆزرایەوە کە گومان دەکرێت چەند رۆژێک پێش ئێستا خنکابێت.
عهلی قادر وتهبێژی بهرگری شارستانی ئیدارەی راپهڕین، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەك كە رەگەزی مێیە بە خنكاوی لە ئاوی دەربەندی رانیە دۆزرایەوە و دواتر لەلایەن تیمی مەلەوانی بەرگری شارستانی تەرمەكەی دەرهێندرا".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تەرمیئ قوربانییەکە لە پزیشكی دادی رانیەیە و ناسنامەشی دیار نییە و پێدهچێت چهند رۆژێك بێت ئهو ئافرهته خنكابێت.