هەڵوێستی ڕیاڵ مەدرید لەسەر گواستنەوەی مباپێ و هالاند لە هاوینی داهاتوو چیە

ڕیال مەدرید لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ جود بێلینگهام واژۆکرد، کە تا ئێستا ئاستێکی سەرنجڕاکێش لەگەڵ تیپەکە پێشکەش دەکات.
 ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی پلانەکانی داهاتووی ڕیاڵ مەدریدی لە ماوەی داهاتوودا ئاشکرا کرد، دوای ئەوەی هاوینی ڕابردوو بە یەک گرێبەستی قورس کۆتایی هات.

 یانەی ڕیال مەدرید متمانەی بە پڕۆژە پێشوەختە دیاریکراوەکەی هەیە و سەرچاوە داراییەکانی ناخاتە مەترسییەوە، یانەکە پەیوەستە بە گرێبەستکردن لەگەڵ دوو ئەستێرەی گەورەی تۆپی پێی جیهانی ئەمڕۆ، ئەوانیش ئێرلینگ هالاند و کیلیان مباپێ.

 هالاند و مباپێ لەم ساڵانەی دواییدا زاڵبوون بەسەر بازاڕی تۆپی پێدا و دووبارە و سێبارە پەیوەندییان بە یانەی ڕیال مەدریدەوە هەیە.

 ڕیال مەدرید لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی داهاتوودا بەردەوام دەبێت لە گرنگیدان بە دۆخی خۆی و هەر هەلێکی ئەگەری.

 یانەی ڕیال مەدرید پێزانینی خۆی بۆ باشترین یاریزانەکانی جیهان نیشانداوە، بەڵام ناچێت و سەرچاوەکانی بخاتە مەترسییەوە بۆ گواستنەوەی ئەم دووانە، هەروەها ئەو دوو گرێبەستە بە هیچ شێوەیەک لەسەر حیسابی سەقامگیری یانەکە هەژمار ناکرێن.


PM:10:16:04/09/2023