بەندکراوێکی سیاسی کورد دوای ئازادبوونی لە بەندیخانە گیانی لەدەستدا

بەندکراوێکی سیاسی پێشووی خەڵکی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای تێپەڕاندی دوو ساڵ لە بەندیخانە، سێ مانگ دوای ئازادبوونی گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئارمان سەنگی خەڵکی  بانە و بەندکراوی سیاسی پێشوو بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارمان سەنگی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی شاری شیرازی کردبوو، تەرمەکەی دوای دوو ڕۆژ لە شوێنی مانەوەی لەو شارەدا دۆزرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئارمان سەنگی پێش دەستگیرکردن و دادگاییکردنی، پێشینەی هیچ چەشنە نەخۆشییەکی دڵ و زگماکی نەبووە، هۆکاری مردنەکەی بە "جەڵتەی دڵ" بڵاوکراوەتەوە. 

دوو ساڵ پێش ئێستا ئارمان سەنگی دوای بانگکرانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیرکرا و دوای دادگاییکردنی بۆ بەندیخانەی کەهریزەک گواسترایەوە، ناوبراو لە بەهاری ئەم ساڵ دوای تەواوکردنی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانە ئازادکرابوو.


AM:08:30:05/09/2023