لە دوو ناوچەی هەرێم سێ بوومەلەرزە ڕوویاندا

شارەزایەکی کەشوهەوا و بومەلەرزە ڕایدەگەیەنێت" تەنیا لە مڕۆدا سێ بوومەلەرزە لە ناوچەکانی کۆیە و هەولێر تۆمارکراون". 

سیروان ساڵح شارەزای بواری کەشوهەوا و بوومەلەرزە، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" تەنیا ئەمڕۆ هەینی لە نێوان کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی تا کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ سێ بوومەلەرزە لە نێوان شاری کۆیە و هەولێر ڕویانداوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی ٢.٩ پلەی ڕێختەر بە دیاریکراوی لە کاتژمێر ٧:٢٥ خولەکی بەیانی بووە و لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتری ژێر زەوی ڕویداوە. 

سەبارەت بە گوڕی بومەلەرزەکەی دووەم سیروان ساڵح لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستەڕوو، بوومەلەرزەی دووەم بە گوڕی ٢.٦ پلەی پێوەری ڕێختەر کاتژمێر ٩:٦ی بەیانی بووە.

دەشڵێت" بوومەلەرزەی سێیەم بە گوڕی ٣.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر کاتژمێر ١١:٢٤ی بەیانی بووە، بە هەمان شێوە لە نێوان شاری کۆیە و هەولێر بووە". 


PM:06:02:22/09/2023