له شارۆچکەی شنگال ئه‌مڕۆ هەینی دوو ته‌رمی ژن و پیاوێک كه ئاسه‌واری گوللـه به‌جه‌سته‌یانه‌وه دیاره دۆزرانەوە.
میدیاکانی پارێزگای موسڵ بڵاویان کردەوە کە هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌مڕۆ ئەو دوو ته‌رمه‌یان له شارۆچکەی شه‌نگال دۆزیوه‌ته‌وه و ڕاسته‌وخۆش ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادیان كردون به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری.
ئەو دوو کەسەی تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە خەڵکی ناحیەی خانه‌سۆرن و ماوه‌ی زیاتر له سێ رۆژه دیارنه‌ماون، تاوه‌كو ئێستا هۆكاری كوژرانیان نه‌زانراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه.